لە ئەندەنۆسیا لافاو هەڵسا: کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩ کەس بێ سەروشوێن بوون

لە ناوچەی پاپوای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن بوون.
یەفری سەبارودین سەرۆکی ئۆفیسی گەڕان و رزگارکردنی ویلایەتی پاپوای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا راگەیاند، لە گوندی جاتوبۆوی ناوچەی گونونگ ئارفاک بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا.
سەبارودین ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی ژێرخانی پەیوەندی لە ناوچەکە کەمە دوای چەندین ڕۆژ ئاگایان لە رووداوەکە بووە.
ناوبراو باسی لەوە کرد، بەهۆی رووداوەکە لە ناوچەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەکە هەیە.
سەبارودین هەروەها باسی لەوە کرد، ٤ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بەرپرسەکە جەختی لەوە کرد، بەهۆی ناگونجانبوونی رێگاکان و لاوازی پەیوەندییەکان چالاکییەکانی رزگارکردن نەتوانراوە ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووهوه.
لە کاتی وەرگرتنی سەربازی نوێ بۆ سوپای نیشتمانی سۆماڵ، هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازی دامانیۆ ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٤ کەس.